سەنتەرێکى پێشکەوتووى ناوازەیە، هەموو ئامێرەکانى براندى (سیمێنس)ـى ئەڵمانی و (فیلیپس)ـى هۆڵەندى ـین، کە لە پێشکەوتووترین ئامێرەکانى تایبەت بە تیشکن، پزیشکان و کارمەندانى سەنتەرەکە لە ناوەوە و دەرەوەى ووڵات ڕاهێنانیان وەرگرتووە، تەنانەت هەندێ پشکنینى (MRI, CT Scan) هەیە تەنها لەم سەنتەرە ئەنجامدەدرێت، هەروەها پشکنینەکانى (MRI, CT Scan, Dexa Scan, Digital X Ray) (24) کاتژمێر لەم سەنتەرەدا بەردەستن و لە هەمان ڕۆژدا ڕاپۆرتى پشکنینەکان دەدرێتەوە بە چارەخواز، بە هۆی بوونی پزیشکی پسپۆڕی تیشک کە هەموو کات لە سەنتەرەکەدا بوونیان هەیە، خاوەن مۆڵەتى فەرمى لایەنى پەیوەندیداریشین.
سەرەڕای ئەو خزمەتگوزارییانەی باسمان کردن. هەڵساوین بە دابینکردنی ئامێری وێنەگرتنی تیشکی لە ماڵەکانتان (Mini Portable X-Ray ) بۆ ئەو چارەخوازانەی کە ناتوانن بە هۆکاری نەخۆشی بێنە نەخۆشخانە، تیمێکی پسپۆڕی وێنەگری تیشکی دێنە ماڵەکانتان بۆ ئەو مەبەستە.
تایمەندییەکانی ئامێرەکانمان بەم شێوەیەن:
١- CT Scan 256 Slice Flash: کە یەکێکە لە دەگمەنترین ئامێرەکانی تیشکی تەنووری کە دەتوانێت لە کەمترین کات و کەمترین بەرکەوتنی ڕێژەی تیشک وێنەیەک بەبەرزترین کوالێتی بگرێت، لە شاری سلێمانی تاکە ئامێرە بەو کوالێتییە لە نەخۆشخانەکەی ئێمەدا بەردەستە.
٢- MRI 1.5 TESLA : بەرزی کوالێتی و وردی لە وێنەگرتندا بۆتە شوناسی سەنتەرەکەمان، بە جۆرێک جگە لە ناو شاری سلێمانی لە بەشێکی زۆری شارو شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان بووینەتە جێی متمانەو پزیشکە بەڕێزەکان، کە نەخۆشەکانیان ئاڕاستەی لای ئێمەیان دەکەن بۆو مەبەستە.
بۆ پەیوەندی: 07730143820 - 07730143821