جگەرەکێشان کاریگەری نەرێنی لەسەر نەشتەرگەری دەبێت بە زیادکردنی مەترسی ئاڵۆزییە جۆراوجۆرەکان لە کاتی نەشتەرگەری و دوای نەشتەرگەری.
ئەو ئاڵۆزییانەی ئەگەری دروستبونیان هەیە:
- درەنگکەوتن لە چاکبوونەوەی برین.
- زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە هەوکردنی برین و ئازاری دوای نەشتەرگەری.
- کێشەکانی هەناسەدان.
- زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە خوێن مەیین.
- مەترسی جەڵتەی دڵ و مێشک.
- جگەرەکێشان بە شێوەیەکی بەرچاو دەتوانێت سەرکەوتنی نەشتەرگەری بخاتە مەترسییەوە.
- زۆر گرنگە کەسانی جگەرەکێش لەگەڵ پزیشکی نەشتەرگەری باسی مەترسییەکان بکات و بیر لە وازهێنان بکەنەوە پێش نەشتەرگەری بۆ باشترکردنی ئەنجامی نەشتەرگەرییەکە.