بەشى چاودێری چڕی منداڵی تازە لە دایکبوو (خدج / NICU):
ئەم بەشە یەکێکە لە هەستیارترین و پێشکەوتووترین بەشەکانی نەخۆشخانەکەمان، کە تایبەت کراوە بە چاودێریکردنی منداڵانی نەبەکام و ئەو کۆرپانەی پێویستیان بە چاودێریی بەردەوام هەیە.
ئەم بەشە بە شێوەی 24 کاتژمێری بەردەوام چاودێری ورد و وردبینانە بۆ هەر چرکەیەکی ژیانی منداڵەکەت دابین دەکات ، لەلایەن تیمێکی پزیشکی و پەرستاری پسپۆر و زانکۆیی، لە ژێر سەرپەرشتی پزیشکانی پسپۆڕو شارەزا لە بواری نەخۆشییەکانی منداڵان کە تێیدا نوێترین تەکنەلۆژیای جیهانی و لێهاتوویی ستافە پسپۆڕەکەمان یەکدەگرن.
ئێمە لە نەخۆشخانەی هەرێم، بە دروشمی “هیوایەک بۆ ژیان”، پابەندین بەوەی ببینە سەرچاوەی هیوا و چەترێک بۆ منداڵە نازدارەکانتان و بەردەوام هەوڵدەدەین باشترین چاودێری و پشتیوانی بۆیان دابین بکەین، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و داهاتوویەکی باشتر..
بۆ پەیوەندی بەبەشەکەوە: 07730143802