بەشی دەرمانخانە
ئەم بەشە دەکەوێتە سەرەتاى هاتنەژوورەوە بۆ نەخۆشخانە، لەسەر جادەى بەردەم نەخۆشخانەیە و چارەخواز بە ئاسانى دەگاتە ئەم بەشە چ لە ناو نەخۆشخانە بێت یان دەرەوە، ڕووبەرێکى فراوانى بۆ تەرخانکراوە، کۆگاى تایبەت بەخۆى هەیە، کاری دابین کردن و هەڵگرتنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکیەکانە لە پلەی گەرمی تایبەتدا بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری لە شەو و ڕۆژدا، دەوامکردن تیایدا هەموو ڕۆژەکانی هەفتەیە، تیایدا پزیشکانی دەرمانساز و یاریدەدەرى دەرمانساز پێشوازى لە چارەخوازان دەکەن، خاوەن مۆڵەتى فەرمى سەندیکاى دەرمانسازانە.
بۆ پەیوەندی : 07726602897